لە ڕۆژی ٨ی ئەیلولی ١٩٢٥ ئەنجوومەنی چاکسازیی ڕۆژهەڵات بە بڕیاری کەمال ئەتاتورک دامەزرا. بەو بڕیارە لە هەر ناوچەیەکدا کەسێک بە پۆستی "پشکنەری گشتیی" دادەمەزرێ و ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرۆک کار دەکات. دەسەڵاتەکانی سەروو دەسەڵاتی خۆجێیی پارێزگار، سەرۆک شارەوانی و تەنانەت دەسەڵاتی سەربازییش بوو. لەو سەردەمەدا بوو دەیان خیزان دەکەوتنە بەر بڕیاری ١٧ی تەموزی ١٩٢٧ بۆ ڕاگواستنی چەندان کەس لە خەڵکی ڕۆژهەڵات بۆ پارێزگاکانی ڕۆژئاوا، دوایی ئەو بڕیارە واڵاتر کرا و خەڵکی زۆرتری دەگرتەوە. بۆیە، سەرکردەی کۆمەڵایەتیی و ئایینی ئەو ناوچانە بۆ شاری دیکە ڕۆیشتن
دوای ڕاگەیاندنی کۆماری ئارارات لە ٨ تشرینی یەکەمی ١٩٢٧ لەلایەن بزووتنەوەی خۆیبوون بە سەرکردایەتی ئیحسان نوری پاشا، دانانی ئیبراهیم حەسکی بە پارێزگاری ئاگری، ئینجا لە ڕۆژئ ٩ مایسی ١٩٢٨ ڕاگرتنی کارکردن بە یاسای لێبووردن بۆ هەموو ئەو کوردانەی خۆیان تەسلیم بە حکومەتی کەمالیست دەکەنەوە، هەموو گفتوگۆ و دانیشتەناکان لە نێوان کورد و تورک بێ بەرهەم بوو. لە ڕۆژی ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٢٩ ئیدی ئەتاتورک بۆ پاکتاوکردنی جموجۆڵەکانی نەتەوەیی کورد، بڕیاری کرداری سەربازیی بۆ سەر ئارارات لە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٣٠، دا
لە ١٨ی ئاداری ١٩٣٠ ساڵح ئۆمورتاک بووە فەرماندەی فەیلەقی ی سوپا. زوو دەستی بە کرداری سەربازیی دژ بە ڕاپەڕیوانی ئارارات کرد. بۆیە خۆیبوون داوای کۆمەک و هاوکاری بەپەلەی لە کوردانی کوردستان، کرد. لە ناکاو دەنگێکی زۆری ناڕەزایی پەیدا بوو وایکرد کرداری سەربازیی ئۆمورتاک ڕاوەستێ. لە ماوەی دوو ڕۆژی ١٨ و ١٩ی حوزەیرانی ١٩٣٠دا سەدان کوردی دیوی ئێران بە سەرکردایەتی کوڕانی حوسێن پاشا (سەرکردەیەکی پێشووی حەمیدییەکان بوو) و کوڕانی ئەمین پاشا بەرەو ئارارات هاتن و لە رێگەدا تێلەکانی تەلەگرافی سوپای تورکیایان لە نێوان چاڵدێران و بایەزید، دەپچڕاند. دەستیان بەسەر بنکەی جەندرمەی دۆڵی زیلانێدا گرت. بەو ڕاپەڕینە دەگووترێ ڕاپەڕینی زیلان
بەپێی ڕاپۆرتی فەرمیی ساڵح ئۆمورتاک لە ٢ تەموزی ١٩٣٠ کوڕانی حوسێن پاشا و ئەمین پاشا لەگەڵ ٤٠٠ یاخیبوو، بە پاڵپستی خەڵکی گوندەکانی سۆفی مستەفا، کانی، یوکاری ڕۆمیک، شاکر بەگ، گورگورە، هاچلی، کۆرو، کەلاوەی کۆرو و چاڤوش لەو ناوچەیەدان. لەلایەکی دیکەوە ٤٠٠ یاخیبووی دیکە بە سەرکردایەتیی سەید رەسول بە پاڵپشتی گوندەکانی شوریک، سیسوک، قادر عەسکەر، مونەوەر، سیڤیک، ئاغی، دەدەڵی و شەیتانئاوا جێگیربوون. ژمارەیەکی نەزانراوی دیکە بە سەرۆکایەتی یوسف عەبدال لە ناوچەی چاڵدێران لە لایەن دانیشتووانی گوندەکانی ئاشاغی چیللی، شیخ ڕومی، عەلیکەلە، هاچان، کایماز و شێخ سوجە، پشتیوانیی دەکرێن
سوپای تورکیا دوو فەیلەق و ٨٠ فرۆکەی لە ڕۆژی ٨ی تەموزی ١٩٣٠ بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچەیە (بە گووتەی خۆیان)، ناردە سەریان. ڕۆژی ١٣ی تەموز بە ڕۆژی کوشتارگەی کوردان داندراوە، بەڵام یوسف مەزهەر، پەیامنێری ڕۆژنامەی جمهوریەت، ئەوکاتە زۆرترین خوێنەری هەبوو، لە ڕۆژی ١٢ی تەموز لە راپۆرتێکی تەلەفۆنییدا بۆ ڕۆژنامەکە دەڵێ "پاککردنەوەی ناوچەکانی ئەرجش، چیای سوفان و زیلان تەواوبوو". بەپێی ڕۆژنامەکە لە ڕۆژی ١٦ تەموزی ١٩٣٠، نزیکەی ١٥٠٠٠ کەس کوژراون و ڕووباری زیلان پڕی تەرم بووە
لە ١٥ی تەموز، ئیبراهیم تالی ئۆنگۆرەن، پشکنەری گشتیی لە پشکنەرانی گشتی یەکەم، روونی دەکاتەوە بەوەی سەربازەکان بە یارمەتی هاوڵاتییان، پاکتاوی تەواویان کردووە. سەروو هەزار چەکدار کوژراون و ئەو گوندییانەی یەرمەتی و کۆمەکیان بە یاخیبووان داوە، هەر پاکتاو کراون. بەڵام ڕاپۆرتی نووسینگەی دەرەوەی بەریتانیا دەڵێ "پێمان وایە سەرکەوتنەکەی سوپای تورکیا لە ئەرجش و زیلان بەسەر ژمارەیەکی کەمی چەکدار و ژمارەیەکی زۆری ناچەکدار بووە".
شایەتحاڵ نازی ئەرۆڵ، خێزانی سەرۆک هۆزی بەکیری، کوڕە گەورەکەی و هەموو ژنەکانی کوژراون، ئەو دەربازی بوو، چونکە لە بن تەرماکان بوو نەیاندیت. هەرچی محەمەد ماماک دیویەتی ئەوەیە هەزاران پیاو، ژن، مندال و پیر بە جەکی رەشاش کوژراون، خوێن لەو دۆڵەدا بۆ چەند ڕۆژێک دەڕۆی. داپیرەی محەمەد و پووری (منداڵ بووە) بە حەربە لێیاندرا، تا مردن. هەرچی کاکل ئەردەمە کە ڕزگاربوویەکی کوشتارگەی زیلانە، دەگێڕێتەوە، ٣٥ کەس لە خزمانی نزیکیی کوژراون، سەربازان ورگی ژنی سکپڕیان هەڵدڕیوە. لەبەر چاوی خۆی، سێ لە خزمانی لییان دراوە و دوو برای تا مردن، لییانداون
ڕۆژی دوای ئەو کوشتارگەیە، ڕژنامەی جمهوریەت دەنووسێ "ڕاماڵین دەستیپێکرد، هەموو ئەوانەی لە دۆڵی زیلان بوون پاکتاوکران، کەسیان ڕزگاری نەبوو".
موسا عەنتەر، لە ساڵی ١٩٤٨ بۆ یەکەمجار بە هەرسی کوشتارگەی زیلان ١٩٣٠، دێرسیم ١٩٣٨ و ٣٣ گوللە دژ بە کوردان، زانیوە و لە نامیلکەکەی خۆی بە ناوی (بەهاری دیجلە) لە بەشی ناوخۆیی قوتابیانی دیجلە بڵاویکردەوە. یەشار کەمالیش لە ساڵی ١٩٥٠ لە چەند جاوپێکەوتنێکدا ئەو کوشتارگەیانەی زانیوە و لە ڕۆمانەکەی بە ناوی (ماسیگرەکەی ئەوبەری دەریا، ١٩٧٨) باسی کردووە. پەڵەوانی ئەو ڕۆمانە سەلیم بالیکچی لە هەڵمەتەکانی ئاراراتدا، بەشداربووە و دەموچاوی بریندار دەبی و دەبرێتە نەخۆشخانەی چەراپاشا لە ئەستەنبوڵ
لە ساڵی ٢٠٠٧، هەردوو ڕۆژنامەوانی ئاژانسی هەواڵی دیجلە ئەرجان ئۆکسوز و ئۆکتای جەندەمیر چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کاکل ئەردەم شایەتحاڵی ٩٤ ساڵەی کوشتارگەی زیلان کرد و لە ژێر ناوی (شایەتحالی کوشتارگەی زیلان دەدوێ)، بڵاویانکردەوە. دادگەی دووەمی تاوان تاوانی "هاندان بۆ ڕق و دژایەتیی" دایە پاڵیان. لە ساڵی ٢٠٠٩ هەریەکەیان بە ١٨ مانگ زیندان، سزادران
سەرچاوە
: https://en.wikipedia.org/wiki/Zilan_massacre