دەرکەوتن و ڕووخانی سۆشیالیزم، لە ڕوانگەی سروشتی مرۆڤ

لە ژێر ڕۆشنایی پەرتووکی (بەرەبەیانی هەموو شتێک، مێژوویەکی نوێ بۆ مرۆڤایەتیی)ی دەیڤد گرایبەر و دایڤد وێنگرۆو، کە تێیدا ڕووداوەکانی مێژوو بەراورد دەکەن

 

سۆشیالیزم تەنیا چەند وڵاتێکی سۆشیالخواز نەبوون. بەڵکو دیدی مارکسیزمیش بوو بۆ فەلسەفەی مێژوو، زانستی سیاسەت، فەلسەفەی ئەخلاق، بیردۆزی زانیاریی ... هتد، ئینجا بزوونتەوەکانی دیکە بە سەرۆکایەتی شیوعییەکان لە جیهانی سێیەمدا و وڵاتانی ڕۆژئاوا. دیارە مەبەستیش تێکەڵکردنی خەڵک بوو بە دەسەڵات و داهێنانی کۆمەڵگەیەکی نوێ بوو یەکسانیی تێیدا بەرەو ڕەهابوون بچێ. بەو شێوەیە جۆرێکی نوێی مرۆڤ بەرهەم بێت. گومانیش هەیە سەندیکا و ڕێکخراوەکانی کرێکاران بەسەرکردایەتیی شیوعییەکان بێ لایەن بووبن و بەرانبەر سیستەمی سەرمایەداریی وەستابنەوە. هەر تەواوی سۆشیالیزم پەرچەکردارێکی ڕەوا و ناچاری قۆرخکاریی سەرمایەداریی و ئیمپریالیزم بوو. بەرهەمێکی کۆمەڵایەتیی سەردەمێکی میژوو بوو

 

 شۆڕشی سۆشیالیستەکان وەکو کودەتا تەماشا دەکرا، ئەو ڕوانگەیە دروست نییە. شۆڕش دەرئەنجامی باری زۆر قورسی کۆمەڵایەتییە. پاڵنەری شۆڕشی گەلانی ڕووسیا نەهامەتیی ژێر سایەی دەسەڵاتی تسار بوو. ئەو بۆچوونە بەو مانایە دەبێت کە هەندێک کەس یان گروپی تینووی دەسەڵات دەتوانن، بە ئارەزووی خۆیان، ڕەوتی مێژوو بگۆڕن و ملیۆنان کەس کۆبکەنەوە. ئەوە ئایدیالیزمی مێژووییە. دیموکراسیی ڕۆژئاوا زۆر قەرزداری کۆی ڕەوتی سۆشیالیزمن، فشاری ئەو سیستەمە بوو چاکسازیی لە سەرمایەدارییدا کرد

 

لە هەموو وڵاتانی بەناو سۆشیالیستی بلۆکی ڕۆژهەڵاتدا تاکە یەک وڵاتیش نەبوو سۆشیالیست بێ، هەر هەموویان دکتاتۆر بوون. بۆیان نەکرا لەسەر بنەمای مارکسیزم، نەهامەتیی مرۆڤ تەواو بکەن. هەڵەکانی مارکسیزم لە سروستی مرۆڤدایە


١. مۆڤ گیانلەبەرێکی کۆمەڵایەتییە، ئەوە بە هەند وەرنەگیرابوو، وەک کێشەیەکی سیاسیی بەرتەسک لێی دەڕواندرا

٢. دەستگرتن بە سیمای چینایەتیی بۆ سروشتی مرۆڤ وایکرد کرۆکی مرۆڤبوون پشت گوێ بخات. خەڵک لە چینی جیاوازدا هیچ شتێکی گرنگی هاوبەشیان نییە. لە سەدەی ١٩ دا،  ئینگلیزێکی خاوەن کانی خەڵووز لەگەڵ منداڵیکی ١٦ ساڵدا کاری بۆ دەکات، هیچ کۆی نەدەکردنەوە

٣. بە پێی مارکسیزم، مرۆڤ بە ناخێکی باشەوە لەدایک دەبێ، هەرنەبێ ئەگەر کۆمەڵگە دەستی بەسەر کارگەکاندا گرت و هەموو کەس کرێکار بێ. لەبەرئەوە بوو لە سۆشیالیزمدا دادگەی بێ لایەن پێویست نەبوو

٤. لە مارکسیزمدا، هەر شتێک لە ڕووی سیاسییەوە دروست بێ، کەواتە لە رووی ئەخلاقیشەوە ڕاستە. مرۆڤ دەبوو خزمەتی خەڵک بکات و خۆنەویست بێ، هەموو ڕێنماییەکانی حیزب جێبەجێ بکات

 

لە مەلملانێی چینایەتیی و جەنگی ئیمپریالیزمدا، نابێ کەس مانگرتن بشکێنێ، نابێ لەبەرەکانی جەنگی دژ بە ئیمپریالیزم،  بکشێتەوە. بەڵام لە هەلومەرجی ئاسایی مرۆڤدا، ئەگەر هەڕەشەی برسییەتیی، داپڵۆسین و جەنگ نەبێ، خۆنەویستیی دووڕوویی و دووپێوەریی دەردەکەون و هەلومەرجی فاشیزمی سوور دروست دەکەن. لە هەوڵی زۆری خۆنەویستییدا، چاکیی ناخی خۆیان و ئاستی خراپیی یان ئەوەی پێیان وایە خراپە لە بەرانبەرەکانیان، وون دەکەن. لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا، سەرکردە سیاسییەکانی چین بە پەیڕەوکردنی (حیزبی شیوعی قەدەغەکراو لەو کاتەدا) تۆمەتباربوون. کە خۆیان هاتنە دەسەڵات، دەیان ساڵ هەوڵی گەڕاندنەوەی پایەکانی سەرمایەدارییان دا

 

فاشیزمی سوور تەنیا لە ناو سەرکردەکانی وڵاتانی سۆشیالیستدا دەرنەکەوت، بەڵکو لە ناو خەڵکی ئاساییشدا هەبوو. لە زانکۆ، گەڕەک و شوێنی کاردا خەڵک بۆ کۆمەڵی دژ بەیەک دابەش بووبوون و یەکتریان دەسڕییەوە. لە داوای خۆ نەویستییدا، ئەوانەی خۆیان هەڵدەخڵەتاند لە پێشی کارواندا بوون. لێکدانەوەیان بۆ ڕای خەڵکی دیکە نەگونجاو بوو. ئەوانەی نێردرانە بەندیخانە سەربازییەکان سروشتی مرۆڤیان تێدا نەما، ئەو کەسانەی زاڵمانە بوونە هۆکاری ناردنیشیان، بە جۆرێک هەر سروشتی مرۆڤیان لەدەست دابوو. بۆیە سەیر نەبوو شۆڕشی ڕۆشنبیریی مەزنی چین شتێکی وای بەرهەم نەبوو. چونکە ڕوانگەی بۆ مرۆڤ هاندەری گوزارشتی هەستی هونەریی تێدا نەبوو

 

ئەگەرچی دەیڤد گرایبەر و دایڤد وێنگرۆو لە پەرتووکەکەیاندا بە ئاشکرا ناڵێن هەموو مرۆڤ بە ناخێکی باش و پاک لە دایک دەبێ، بەڵام جەخت لەسەر ئەو خاڵە دەکەنەوە، کە لە سۆشیالیزمدا دادگەکان پێویست نین، دادگە ئامرازی داپڵۆسێنەرە. مرۆڤ دەبێ ئازاد بێ لەوەی ملکەچی یاسا دەبێ یان نابێ، یاساکان سنوور بۆ ئازادیی مرۆڤ دادەنێن بۆیە نابێ هەبن. گرفتی سۆشیالیزم و ڕووخانەکەی نیشانی داین ئەو بۆچوونە دروست نییە. دەکرێ لەبەر ئەوە بێ لەو پەرتووکە ٧٠٠ لاپەڕەییەکەیاندا لە بیرکردنەوەیان لە وانەکانی مێژوو، باسی ئەزموونی سۆشیالیزم ناکەن

 

سەرچاوە

https://newhistory.fi/the-rise-and-fall-of-socialism-in-terms-of-human-nature/