وردکردنەوەی دەسەڵاتی قووچەک (هرم) وەک چەمکێکی نوێ بۆ چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆمەڵگە بەکاردەهێنین، واتا هەموو دەسەڵات لە سەری سەرەوە کۆنەبێتەوە، بەڵکو ورد بکرێتەوەو بێتە خوار. بەپێی ئەم ڕوانگەیە زنجیرەی دەسەڵاتی قووچەکی دەبێ لە بنەمادا وەک ئامرازێک لێی بڕوانین و (وردکردنەوە) وەک کۆتایی ببینین و مەبەستی سەرەکی دەبێت: لە ئەرکە هەرە گرنگەکانی سەرۆک ئەوەیە جەخت لەوە بکاتەوە کۆی دەسەڵات لە چەق دووربخاتەوە (بیکاتە لا مەرکەزی)، تا ئاستە نزمەکان سەربەخۆیی خۆیان بهێڵنەوە و بپارێزن
کۆمەڵگەکانی مرۆڤ وەک هەر کۆمەڵێکی مرۆڤ، ناکرێ بێ جۆرێک لە پلەبەندی یان سەرۆکایەتییەکی چەقگر، ڕێکبخرێت. کۆمەڵگە بەربڵاو (گەورەکان) و فرە داخوازکارەکان پێویستییان بە بەڕێوەبەردنی چەقبەدەر و پێکهاتەی فرەئاست لە دەسەڵات هەیە. لەگەڵ ئەوەیشدا کۆمەڵگەکان بە سەربەستی هزر و مۆراڵی تاکەکانی جیا دەکرێتەوە. کۆمەڵگەکان بۆ لقی بچووکتر دابەش دەبن، بە سەربەستی و دوور لە چەق کاردەکەن و بڕیار لە کاروباری خۆیان دەدەن
لە ڕووی گفتوگۆی ژیروێژی مرۆڤەوە بێت، هەرچەندی هەیکەلی دەسەڵاتەکانی جیهان زۆرتر و پتەوتر پێکبێن ئەوەندە مرۆڤ یەکگرتووتر دەبێت، بایەخی پاراستنی هزری سیاسی ئاستەکانی ژێرەوە گەورەتر دەبێ (وڵاتانی نەتەوەیی و ئەوانەی لە ناویدا دەژین، ئاستەکانی ناوخۆ و کۆمەڵگە سەرەتاییەکان). ئەو جۆرە پێکهاتەیە زۆر بە باشی وەسفی کۆمەڵە ڕاوچیەکانی بەر لە مێژوو و ژیانی ئاشتیانەی ئەوان دەکات. وردکردنەوەی دەسەڵاتەکان بە هەمان شێوە جۆری کۆمەڵگەی جیهان لە ئایندەدا پێکدەهێنێت
بە دەرکەوتنی چینایەتیی، تاکەکان سەربەخۆیی دارایی، هزریی و سیاسیی خۆیان لەدەست دا. ئەوە زۆر بە ڕوونی لە میزۆپۆتامیا ڕوویدا، لەگەڵ دامەزراندنی یەکەمین ئیمپراتۆریەتی مرۆڤ، هەستکردن بە نامۆبوون لە مرۆڤدا لەگەڵ خۆی، کارەکەی و لەگەڵ کۆمەڵگەدا، دروست بوو. هەمان ئەنجام لە کۆمەڵگەکانی پیشەسازی سەرمایەداری و کۆمەڵگەکانی سۆشیالیست دەرکەوتن، کە پەردەیەکی کۆمەڵایەتیی بەسەر ئامرازەکانی بەرهەمهێناندا، دەدرا
لە ناو بارودۆخی شۆڕشی تەکنۆلۆجیادا مرۆڤ زۆر بۆ ڕەگەکانی میشک ڕادەکێشرێ. کۆمەڵگە سەرەتاییەکانی مرۆڤ لەسەر بنەمای پێوەندی خێزانی، خۆجێیەتیی و پیشەسازییەکاندا دروست بووبوون، بەرەبەرە واتاکانیان لاواز دەبن و هەلی بڕیاردانیان سەبارەت بە کێشەکانی خۆیان. لەدەست نامێنێ. بێگومان گۆڕانەکان تاک ئاراستەن و پێچەوانە ناکرێنەوە. بەڵام شۆڕشی تەکنۆلۆجیا کاریگەری نوێی بۆ دروستبوونی شێوازی نوێی کۆمەڵگەکانی مرۆڤ هەیە
مرۆڤ ناتوانێ لە بایۆلۆجی خۆی دەرباز بێت. هەر کەسێک دەیەوێ لە ناو بازنەیەک لە ناسیاوانی خۆیدا بژی، تیایدا هەموو کەسەکان یەکتری بناسن و ببینن. هەر کەسێک ئەوەی دیکە وەک کەسایەتی گشتیی کۆمەڵگە بنرخێنێ و لێی بڕوانێ. مرۆڤ خۆی وەک تاک دەبینێ و دەیانەوێ بڕیارەکانی کاروباری خۆیان لەدەست خۆیان بێت. گرنگترین شت بۆ مرۆڤ پێوەندییەکانی کەسەکەیە لەگەڵ ئەوانی دیکەدا
لە کۆمەڵگەکانی مرۆڤدا، کۆشش و ململانێ بۆ دەسەڵات و هێز، کۆشش و ململانێیە بۆ "ناساندن" یان "دانپێدانان". تاکی مرۆڤ دەتوانێ یا بە مامەڵەکردنی لەگەڵ تێکەڵبوونی بەرژەوەندییەکانی بە مەبەست و بەشێوەیەکی بابەتیانە، یانیش دروستکردنی وێنەی هەڵە لە خۆ بۆ نیشاندانی سەرکەوتن بەسەر ئەوانی دیکەدا، هەوڵ بۆ هێز و دەسەڵاتی ئەخلاقیی بدات. سروشتی مرۆڤ توانای هەردووکیانی هەیە، تاکەکان هەردەم بۆ ئەو دوو مەبەستە لە هەوڵدان، ئینجا چی لە ژیانی کۆمەڵگەدا بێت، یان لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیاندا بێت
کەسایەتی تاکەکانی کۆمەڵگە لە ناو کەسە نزیکەکانی خۆیدا، لە کاتی بەدەستهێنانی دادپەروەریدا باشتر دەردەکەوێ. هەستەکانی بەخشندەیی، هاوسۆزیی و ڕق لێبوون ڕەخنەگرانە هەڵدەسەنگێندرێن، کاتێک لەگەڵ پێویستییەکانی دادپەروەریی بابەتیانە و داب و نەریت و یاسا و ڕێسای باو، بەندن. مرۆڤ ئەو کاتە لەگەڵ سروشتی خۆیدا ڕاستگۆ دەبێت، کە بتوانێ گەشە بە تایبەتمەندییەکانی خۆی بدات و هەستی دادپەروەری لە بابەتە کاسییەکاندا هەبێت. ئەوەیان بەڕاستی گەشەی مرۆڤە
پێشکەوتنی کۆمەڵگەی نوێ بە کرداری بایی کۆمەڵایەتی و سیاسی، لەگەڵ دامەزراندنی جۆری نوێی کۆمەڵگە سەرەتاییاکانی مرۆڤ، بەدەست دێت. کۆمەڵگەی سەرەتایی مرۆڤ زۆر گرنگن. مەیلی پێشخستنی چینەکانی کۆمەڵگە جیاکەرەوەیەکی خەسڵەتەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتییە. بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاراستەیە، بە واتای، ستەمکردنی کۆمەڵێک لە کۆمەڵێکی دیکە، ئەرکی هەتاهەتایی مرۆڤایەتییە لە هەموو کۆمەڵگەکاندا لەسەر هەموو هەسارەکانی هەموو سووچێکی گەردووندا
لە ناو هەموو گەلاندا، هەر کاتێک دەسەڵاتەکان لەیەک کەسدا کۆ بووەتەوە، ڕەوڕەوەی پێشکەوتنیان وەستاوە. دەستکەوتەکانیان لەدەست داوە، هاوڵاتیانیان چوونەتە ژێر فشاری سیاسی و بیروباوەڕ. گومان خراوەتە سەر هەڵگرانی ئاڵای ئازادی و مافی ڕا دەربڕین. مافەکانی مرۆڤ بەرتەسک دەبنەوە. پیاوانی پۆلیسی نهێنی لە کاربەدەستانی حوکوومەت و وەزیرەکان بەدەسەڵاتتر، دەبن. ئەوانە هەمووی نیشانەی ڕێچکەی نا دروستن، هەندێ جار پەنجا ساڵ زۆرتری ویستووە تا ڕاست بکرێتەوە