لە ساڵی ١٩٣٤ تەپۆلکەیەکی نیشتەجێی کۆن لە لێوارەکانی باشووری شاری تارسوسی نوێ لە تورکیای ئێستە لە لایەن زانکۆی پانسیلڤینیا سەرەتایەکی پشکنینی بۆ کرا. هەڵکۆڵینەکان دەریانخست ئەو شوێنە نیشتەجێیەکی دێرین سەردەمی چاخی بەردیین بووە و تا سەردەمیکی نوێ، بەردەوام ژیانی تێدابووە. شوێنەوارەکە نزیکی هەردوو شاری ئەدەنە و سارۆس نزیکە، هەردوو ناوەکە لە هەزارەی دووەمی پێش زایین ناویان وەکو ئەدانیا و تارسا،، هاتوون
دواتر لە ساڵی ١٩٣٥دا، کنە و پشکنینی تەواوی لێکرا. پەیمانگەی ئەمەریکا لە ئەمەریکا، مۆزەخانەی فۆگی زانکۆی هارڤارد و زانکۆی برین ماوەر، تێیدا بەشداربوون. تا سەرەتای سالی ١٩٣٩ بەردەوام بوو. لەبەر نەبوونی بودجە و دواییش لەگەڵ هەڵگیرسانی جەنگی جیهانیی دووەم، تا ساڵی ١٩٤٧ کاری تێدا ڕاوەستابوو. تەپۆلکەکە نزیکەی ٢٠ مەتر لە ئاستی دەورووبەرییەوە بەرزە و شێوەی درێژکۆلەی لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ڕۆژئاوا، هەیە
لەگەڕانەکانی ١٩٣٥دا، لە بەشی یەکەمی هەڵکۆڵیندا خانوویەکی گەورەی زەوی بەردڕێژ و دیوار خشتی قوڕ، دۆزرایەوە. لەو خانووەدا دار بەکارهاتبوو، بەشێکی خانووەکە هەر بە پێوە مابووەوە، درێژی ٤٠ بە ٢٥ مەتر بووە، واتا ڕووبەری تەواوی ئەو خانووە ١٠٠٠ مەتر دووجا بووە. هەیوانێک لە ناوەڕاستدا و ٧ ژوور لە هەرلایەک هەبوون. بەر لە دروستکردنی ئەو خانووە، بۆ ڕاستکردنەوەی ئاستی زەوی، زەویەکە پڕکراوەتەوە. بناغەی ئەو خانووەی پێدا ڕۆچووەتە خوارەوە. لەبن زەوی هەیوانەکەیەوە، جۆگەلەیەکی بچووک دروستکراوە، تا ئاوی بارانی لێوە بڕواتە دەرێ. لە دەرەوەی دیوارەکانیشەوە، چواردەوری خانووەکە بەردرێژ کراوە
لە بەشی بی دا دوو خانووی گەورەی دیوار ئەستوور هەبوون. یەکەمیان ١٢٥ مەتر دووجا و ئەوی دیکەیەان ٥٥٠ مەتر دووجایە. چەند مۆرێکی کارگێڕیی و کاروبار دۆزرانەوە. وا دیارە ئەو شوێنە خانووی ژیان و خانووی کارگێڕی پایتەخت بووە. خانووەکانی چاخی برۆنز بە شیوەیەکی جیا لەوانەی پێش خۆیان دروستکراوەن. نە شوێن و نە تەکنیکی دروستکردنیان لەوانەی پێشووتر دەچوون. ئەوە ڕەنگدانەوەی بەربڵاوبوونی دەسەڵاتی هورییەکان بووە
لە دۆزینەوە هەرە سەرنجڕاکێشەکانی هەڵکۆڵینەکانی ساڵی ١٩٣٦ دۆزینەوەی ٢٠٠ مۆر و شێوە مۆر بوو بۆ کاروباری ڕۆژانە بەکارهاتوون. ئەو مۆرانە ڕێخۆشکەری شییکردنەوە و تێگەیشتنی شێوازی نووسینی هورییەکان بوو. هەرچەندە لە کاتی دۆزینەوەیاندا زۆر نهێنی و وشەکان نەزانران، بەڵام ٢٠ ساڵ دواتر توانرا ناو و ئەرکی خاوەنی ئەو مۆرانە بزانرێ. کۆی ٩ مۆر و ٥٦ شێوەی مۆر لە پڕکراوەی بن خانووەکان دەرهێندرانەوە. ٤ مۆر و ٤٣ شیوە مۆری دیکە لە بەشی بی شوێنەوارەکە دۆزرانەوە. زۆربەی شێوە مۆرەکان لەسەر پارچە قوڕی بچووکی هاوشێوە و هاوقەبارە، درابوون. لە کۆتایی پارچە بەنێکی سەر گرێ گرێ، گیر دەکران، تا نەتوانرێ دابماڵرێ. بەو شیوەیە بۆ داخستنی هەر بابەتێک بەکاردەهات
لە بڵاوکراوەیەکی ساڵی ٢٠٠١دا، شوێنەوارناسی فەرەنسایی ڕ. لیبرون سەرنجی لە ناوی میرەکانی هاتووسە دا. مۆرەکان ناوی میرەکانی لەسەر بوو. بۆ نموونە ناوی میر شاهورونوا لەسەر نموونەی مۆری ژمارە ٤٠ هەیە، خۆی میر بووە و ناونیشانی چاودێر و سەرۆکی باڵی ڕاستی چەکداریی سەردەمی هاتووسەی سێیەمدا، هەڵگرتووە. بەڵگەیەکی نووسراو لە پەرستگەی بۆگازکۆی لە باکووری تورکیا دۆزرایەوە نیشانی دەدات تودالیانی چوارەم ناوی شاهورونوای وەکو شایەت هێناوە و لە تەختی برۆنزی پیرۆزدا، ناوی هاتووە. وا دیارە ئەو شێوە مۆرانەی لەوێ دۆزراونەتەوە، پاشماوەی نێردەی هەمەجۆر بوون، لە شوێنی دیکەوە بۆ فەرمانڕەواکن نێردراون
سێ سواڵەت لە ناو دۆزراوەکانی هاتووسەدا بوون. هەرسێکیان بایەخی زۆریان بۆ مێژووی هیتییەکان و تێگەیشتنی شیوازی نووسینیان هەبووە. یەکەمیان گرێبەستێکە لە نێوان فەرمەنڕەوای کیزوواتنا و پاشای هیتییەکاندا تەلیپینودا، مۆر کراوە. دووەمیان سواڵەتێکی دیکەیە وەکو نامە شازنی هیتەییەکان بۆ فیرعەونەکانی میسری ناردووە. شاژنەکە خاوەن دەسەڵاتی زۆربووە و مۆرەکەی لەگەڵ مۆری پاشادا هێز و کاریگەری خۆی هەبووە. شاژن بە جیا لە پاشا نووسراوی بۆ فیرعەونەکان ناردووە. ئەو دەسەڵات بەشکردنەی پاشای هیتییەکان لەگەڵ ژنەکانیاندا زۆر جار دووباربووەتەوە، دیارە ژن خاوەن دەسەڵات و پێگەی کۆمەڵایەتیی بەهێز بووە
سواڵەتی سێیەم، خاوەندارییەتی زەویەکە لە ناو شارەکەدا بە ناوی یەکێکی نەناسراو تۆمار کراوە. تۆمارەکە بە ناوی شای گەورەی هیتییەکانە و تێیدا هاتووە هەرکەسێک بیگۆڕێت، بەهاکەی لەدەست دەدا. ئەم سواڵەتە لەگەڵ چەند نووسراوی دیکەی هیتییەکان بۆ میسر لە گردی (تل عمارنە) لە نزیک قاهیرە دۆزرانەوە، لە بەڵگەنامە هەرە نایابەکانن لە دەرەوەی هاتووسە، دۆزرابنەوە
سەرچاوە
https://www.researchgate.net/publication/278307049_Hattusa