ناکرێ باسی مێژووی هزری شارستانییەتی مرۆڤ بێ ئایینەکانی ئیبراهیم، بکەی. کەلتوور، بەهاکان و دامەزراوە سیاسییەکانی ئەوروپا لە ژێر چاوی کڵێسادا دامەزرابوون، هەرچی ئەوانەی جیهانی ئیسلامیشە بە دەستی ڕاستەوخۆی دەسەڵاتی پیاوانی ئایین دامەزرابوون. چیرۆکی ئەو دوو ئایینە بە بێ ناوهێنانی شەیتانیش، ناکرێ. بە واتایەکی دیکە، ناتوانی مێژووی هزر باس بکەی ئەگەر باسی شەیتانیشی لەگەڵدا نەبێ. شەیتان لە هەر کەلتوور و گەلێکدا دەکرێ ناوێکی هەبی، بەڵام هەموویان گوزارشت لە لایەنی خراپەکاریی و تێکدان دەکەن. شەیتان لە ئەدەبی کلاسیک و کەلتووری گەلاندا هەیە، بەڵام ژیاننامەیەکی ئالۆز و پێچاوپێچی هەیە
لە تەوراتدا، ڕاستەوخۆ وشەی شەیتان یان کەسایەتیی شەیتان نییە. وەکو کەسێکی قۆچ لەسەری پڕ شەڕ، وێنا ناکرێ. لە زمانی عیبریدا ساتان واتای بە خودی شەیتان وەک لە ئیسلامدا هەیە، نایە. هەر لە تەوراتدا کاتێک خوا سوپای فریشتەکانی دەنێرێ تا شەیتان لە سەر زەوی وەدەرنێن، فریشتەکان بەسەر شەیتان و دارودەستەکەی سەردەکەون و بەرەو ناخی زەوی دەیاننێرن و هەتا هەتایە دەبێ لەوێ بمێننەوە. ئەوە یەکەم جار بووە لە هزری ئایینی جوولەکە و مەسیحدا وا وێنا کراوە، شەیتان لە شوێنێکی وەکو دۆزەخ، دەژی
لە ئینجیلدا شەیتانی لوسیفەر لە کاسایەتییەکی بچووکی نادیارەوە دەبێتە شەیتان. عیسا بۆ ماوەی ٤٠ شەو و ڕۆژ لە پاڕانەوە و ڕۆژوودا دەبێ، تا شەیتان بڕیار دەدا دەرکەوێ. عیسا بەرەنگاری هەموو هەوڵ و تاقیکردنەوەکانی شەیتان دەبێتەوە و سەردەکەوێ. لە ئینجیلدا چەندی دێ بڕی زۆرتر لە خراپەکاریی جیهان دەدرێتە پال شەیتان و بەڕای هەندێ ئایینناسان شەیتان دەبێتە خراپەکاری جیهان. لە ئینجیلدا وا باس دەکرێ لە جیهاندا هەموو شت باش بوو، تا شەیتان هات و دەستی بە خراپەکاریی کرد و دڵی مرۆڤی کرمێ کرد. لەو کاتەوە هەموو شوێنیک مەیدانی جەنگی نیوان خێر و شەڕە
ئایینی مەسیح ئایینێکی دووانەیی نییە و جیهان بۆ دوو دژە جەمسەردا، باش-خراپ، ڕۆح-جەستە، بەهەشت-دۆزەخ دابەش ناکات. قەشەکانی سەردەمانی زوو زۆر خۆیان لەو بابەتە بەدوور دەگرت. چونکە مەسیحییەت هەوڵی هێنانی زۆرترین خەڵکی بۆ ناو ئایینەکەی دەدا، لەو کاتەدا مانایی کێبەرکێی دەکرد، ماناییش ئایینیکی دووانەیە. بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە وردبینی لاهووتیی-ئایینناسیی بە باشی نەکراوە. نووسەران تەنانەت فیلمەکانی هۆلیوود هەرگیز ئەوەندە خەمی دامەزراندنی جیاوازییەکی مانادار لە نێوان دۆگمای مەسیحی ئۆرتۆدۆکس و ڕکابەرە پڕ مەعریفەکاندا (ئەوانەی ئاراستەیان بەرەو زانین و تێگەیشتنە – یان تێگەیشتن و فێربوونە) نەبووە. بۆیە، شەڕی شمشێری بڵێسەدار و ئەهریمەنە قیژەقیژەکانمان هەیە. کلکی زەبر وەشێن و هالۆی سەرسوڕهێنەر و قۆچەکانی بزنەکێوییمان هەیە. بە کورتی دووانەییمان هەیە
بە درێژایی مێژوو، شەیتان نوێنەرایەتیی هەموو هەڵەکان و خراپەکاریی جیهان دەکات. لە ململانێی نێوان ئایینەکاندا، شەیتان وا نیشاندەدرێ لە ئایینی ڕکابەردا دەیپەرستن و لە خواوەندەکانی ئەوا دەچێت. پروپاگەندە ئەوەیە ڕکابەرەکەوت وەکو شەیتان نیشان بدەی. وەسفی خومەینی بۆ ئەمریکا وەکو شەیتانی گەورە و ماری بریندار لە ناو هەمان واتا و پەیامدایە، ئەوە گوزارشتی ڕقی ئەو بوو لە ئەمەریکا.
لە ناوەڕۆکدا، چیرۆکی شەیتان ڕەنگدانەوەی ململانێکانی مرۆڤایەتی خۆیەتی لەگەڵ چەمکەکانی چاکە و خراپە. پێشبینی تاریکترین ترسەکانمان و قووڵترین پرسیارەکانمانە. لە کاتێکدا وێنە و ڕۆڵی شەیتان بە تێپەڕبوونی کات پەرەی سەندووە، بەڵام بە هەبوونی هەمیشەیی شەیتان، لە گۆشەکانی ئەخلاقمانەوە هێرشمان دەکاتە سەر
سەرچاوە بە دەستکارییەکی کەمەوە