چیرۆکی سیخوڕ جۆوانە سوور

سیخوڕیی لە نێوان وڵاتاندا، بە تایبەتیش لە سەردەمی شەڕی سارددا، گرنگترین ئامرازی دەستکەوتنی زانیاریی بوو. هەندێ زانیاری سیخوڕیی وای کردووە وڵاتان شیروتیر لەیەک بسوون. هەندێ جاری دیش، جەنگی لە کۆڵ کردوونەتەوە

 

میلیتا نۆروود، خانمێکی ئینگلیز بوو زمانی لاتینی و ژیربێژی (لۆجیک) ی لە زانکۆی ساوثهامپتۆن دەخوێند. خوێندنەکەی تەواو نەکرد و زانکۆی بەجێهێشت.  لە ساڵی ١٩٣٢ لە لەندەن دەبێتە سکرتێری کۆمەڵەی بەریتانیا بۆ بۆ توێژینەوە کانزا نائاسنەکان. کۆمەڵەکە بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەمریکاییەکاندا توێژینەوەی نهێنی لەسەر پێشخستنی لوولەی پۆڵا و ئاسن، دەکرد

 

لە کۆتایی ساڵی ١٩٣٥ لەگەڵ هیلاری نوسباوم هاوسەرگیریی دەکات. هیلاری بە ڕەچەڵەک رووس بووە، دوایی ناوی خۆی بۆ نۆروود دەگۆڕێ. هیلاری لە هەموو ژیانیدا شیوعی بووە، میلیتاش هەر چەپ ڕەو بووە. پاشان میلیتاش دەبێتە ئەندامی حزبی شیوعی بەریتانیا و لە ناو بازنەی شیوعییەکاندا هاموشۆی، دەست پێدەکات

 

لە ماوەی ٤٠ ساڵی کارکردنیدا وەک سکرتێر لە نووسینگەی بەڕێوەبەرەکەیدا، توێژینەوەکانی لەسەر ئاسن و پێکهاتەکانی لوولەدا کراوە، وێنە دەگرێ و دەیداتە ئەفسەرانی دەزگەی کەی جی بی. ئەو نهێنییانەی میلیتا دەیاندزێ و دەیانگەیەنێتە سۆڤیەت بەرنامەی بۆمبی ئەتۆمی سۆڤیەت دوو ساڵ دەباتە پێش. لە زۆر بۆنەدا ڕەخنە لە چەکی ئەتۆمیی دەگرێ. تا ئەو رۆژەی دەستگیریش دەکرێ، بەرچەسپی لەسەر جامی نووسینگەکەی دابوو داوای داماڵێنی چەکی ئەتۆمیی دەکرد

 

میلیتا چەندین جار لە گرتن دەربازی بوو. بە تایبەتیش کاتێک بازنەیەکی سیخوڕی سۆڤیەتیی لە کۆگەی چەکی وولریچ لە ساڵی ١٩٣٧ ئاشکرا بوو. ئەو بازنەیە لە لایەن پێرسی گلاینگ، بەڕێوەدەبرا. پێرسی لە دامەزرێنەرانی حزبی شیوعی بەریتانیا بوو، دواتر ئێم ئای ٥ پێرسی گرت. لە ناو پەڕاوی سەرنجەکانی پێرسیدا زۆر جار ناوی (هۆلا) هاتبوو. هۆلا ناوی نهێنی مێلیتا بوو. ئێم ئای ٥ تا نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو نەیانتوانی ناسنامەی هۆلا بزانن. هەر پێنچ ئەندامی تۆڕی سیخوڕی لە ناو زانکۆی کامبریج لەگەڵ مێلیتا، گیران. هۆی ئاشکرابوونیشیان ئەو بەڵگەنامانە بوو ڤاسیلی میترۆخین دایە بەریتانییەکان

 

ڤاسیلی مێترۆخین گەورە فەرمانبەرانی ئەرشیفی بنکەی سەرەکی کەی جی بی بوو. بەو زانیارییانەی دەهاتە بەردەستی بۆ ئەرشیف کردن، واقی وڕ دەما. بڕیاری دا تۆماری چالاکییەکانی کەی جی بی لای خۆی کۆبکاتەوە. مەبەستی بوو جیهان ئەو بەڵگەنامانە ببینێ. بۆ ماوەی ١٢ ساڵ ڤاسیلی بەڵگەنامەکانی ئەرشیفی کەی جی بی بە دەست دەنووسییەوە و لە خانوویەکی دوورەدەستی دەورووبەری مۆسکۆ دەیشاردنەوە

 

پاش گووتارەکەی خرۆشۆف لە بەردەم ئەنجوومەنی دۆمای سۆڤیەت، کە تیایدا ڕەخنەی لە ستالین گرت، ڤاسیلی تووشی نا ئومێدی بوو. لەوانەیە پێش ئەوەیش گومانی لە ڕاستیی و دروستیی ڕێڕەوی حزبەکەی هەبووبێت. چەندین ساڵ گوێی لە رادیۆی بی بی سی و دەنگی ئەمەریکا دەگرت. هەستی بەو جیاوازییە زۆرەی راپۆرتەکانی ئەوان و پروپاگەندەی حزبەکەی خۆی لە سۆڤییەت، دەکرد. کاتێکیش گەیشتە ئەرشیفی کەی جی بی بۆخۆی بە بەڵگە دیتی چۆن خەڵک سەرکوت دەکرێ

 

ڤاسیلی لە نێوان ساڵانی ١٩٧٢ بۆ ١٩٨٤ لە کاتی گواستنەوەی ئەرشیفی کەی جی بی بۆ باڵەخانە تازەکەیان، بڕێکی زۆری لە بەڵگەنامەکان بە دەستی خۆی، نووسییەوە و هەڵگرتن

 

پآش داڕمانی یەکێتیی سۆڤیەت، لە ساڵی ١٩٩٢ ڤاسیلی گەشتی بۆ (ریگا) پایتەختی لاتڤیا، کرد. بۆ ئەوەی سەرنج بۆخۆی ڕانەکێشێ، دەستێک جلوبەرگی پیس و پۆخەڵی لەبەر کرد و هەندێ بەڵگەنامەی لە ناودا شاردەوە، لە ریگا چووە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا. بەڵام کەس لەوێ نەگەیشتە ئەو باوەڕەی بەڵگەنامەکان و چیرۆکەکەی ڤاسیلی، ڕاستن. ناچار چووە باڵیۆزخانەی بەریتانیا و توانی ئەندامێکی ئیم ئای ٥ ببینێ. فەرمانبەرەکەی ئێم ئای ٥ بە وردەکاری زانیارییەکانی ڤاسیلی و تەڵەکەبازیی سۆڤییەتییەکان، سەری سووڕ ما

 

ئێم ئای ٥ لە چالاکییەکدا چوون لە خانووەکەی ڤاسیلی لە دەرەوەی مۆسکۆ ٢٥ هەزار لاپەڕەیان لە بەڵگەنامەکان بە ٦ ئۆتۆمبیلی بار هێنایەوە. ئەو بەڵگەنامانە لە دواییدا نێردرانەوە بۆ بەریتانیا، تۆماری چالاکییەکانی تا ساڵانی ٣٠ سەدەی بیستی، تێدابوو. چەندین سیخوڕی سۆڤییەتی لە ناو بەریتانیا دەستنیشان دەکرد، لەوانە میلیتا نۆروود بوو. ئەو کاتە دەزگا ئەمنییەکانی بەریتانیا زانییان (هۆلا) کێیە و دەستگیریان کرد

 

میلیتا بە درێژایی کارکردنی بۆ کەی جی بی ، بەردەوام ڕەتی کردەوە هیچ خەڵاتێک وەربگرێت، تەنانەت ڕەتی کردەوە مووچەی خانەنشینی لە کەی جی بی ، وەربگرێ. مەبەست لە کارەکانی ئەوەبوو لایەک بەسەر لایەکی دیکەی شەڕی سارددا باڵا دەست نەبێت نەوەک جەنگی ئەتۆمیی ڕووبدات. میلیتا پڕ بەهاترین سەرچاوەی زانیاریی کەی جی بی بووە ئافرەت بێ. درێژترین ماوەی خزمەتیشی بۆ کەی جی بی هەبووە لە چاو هەموو سەرچاوەکانی دیکەی کەی جی بی لە بەریتانیا

 

لە ساڵی ٢٠١٩ دا فیلمێکی دراما لەسەر ڕووداوەکان و ژیانی میلیتا بڵاو کرایەوە بە ناوی (جۆوانا سوور)، فیلمەکە لەگەڵ زۆر دراما و رۆمانس تێکەڵ کراوە، ژیانی میلیتا وانەبووە. فلیمێکی باش و چێژ بەخشە

 

https://www.telegraph.co.uk/comment/columnists/andrewpierce/5894703/Taking-tea-with-the-spy-who-came-in-from-the-Co-op.html

https://www.telegraph.co.uk/news/obituaries/1453209/Vasili-Mitrokhin.html