ئەفسانەی ئاریایی 

هەڵگرانی جینی ئاڕ ١ ئەی و سەرەتای هیندۆ-ئەوروپی

نووسینی ئەناتۆلی کلیۆسۆڤ و ئیگۆر ڕۆژانسکیی، ئەکادیمیای زانستی جینناسیی ، نیوتن، ئەمەریکا. لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ بڵاو کراوەتەوە. توێژینەوەکە درێژە، تەنیا ئەو بەشەم لێ وەرگرتووە زۆرتر پێوەندی بە کوردەوە هەیە


مەبەستی ئەم توێژینەوەیە دووبارە داڕشتنەوەی مێژووی کۆچی ماوەی نێوان ٢٠٠٠٠ تا ٣٥٠٠ ساڵ لەمەوبەری هەڵگرانی جینی ئاڕ ١ ئەی ١. نموونەی ٤٤٦٠ کەس وەکو بنچینەی ڕەگ و ڕیشەی هاپلۆتایپی ئاڕ ١ ئەی ١ و ماوەی کاتەکانی هاوبەشبوونی باپیرەگەورەکانیان، لە باشووری سیبیریا، هیندستان، باکوور/ڕۆژئاوای باکووری چین، نیپال، پاکستان، ئێران، ئەناتۆلیا، ئاسیای ناوەڕاست، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەلکان، میسر، عومان و دوورگەکانی کۆمۆرۆس، وەرگیراون


ئەم توێژینەوەیە پاڵپشتی بیردۆزی سەرهەڵدانی جینی ئاڕ ١ ئەی ١ بەر لە ٢٠٠٠٠ ساڵ لە ئاسیای ناوەڕاستدا، دەکات. بەر لە ١٢٠٠٠ ساڵ گەیشتوونەتە هیندستان، لە نێوان ١٠٠٠٠ تا ٩٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر بە ئەناتۆلیادا تێپەڕیون. هەرنەبێ لە نێوان ٩٠٠٠ تا ٨٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە بەلکان بوون و لەوێوە بە ئەوروپادا بڵاوبوونەتەوە. لە ڕەچەڵەکی هیندۆ-ئەوروپییەکان دەکۆڵێتەوە، کە بەر لە ٣٥٠٠ ساڵ هاتوونەتە ئێران، ئەناتۆلیا و میسۆپۆتامیا. نزیکەی ٢٠٠ ساڵە گرفتی رەچەڵەکی ئاریاییەکان هەیە، بیروڕای جیاواز و دژ بەیەک لە نیوان زمانناسان، شوێنەوارناسان و توێژەراندا، دەرکەوتوون. بەڵام ئەنجامەکانی ئەوم توێژینەوەیە خەوش لەسەر مێژووی ئاریاییەکان ناهێڵێ، چونکە پشت بە پشکنینەکانی جینناسیی دەبەستێ


دوو پرسیاری سەرەکیی هەن. یەکەم) لەکوێ جینی ئاڕ ١ ئەی ١دەرکەوتووە؟ دووەم) بە کام ڕێڕەوی کۆچدا ڕۆیشتوون تا بگەنە ١. ڕووسیا ڕێژەی ٦٢٪ هەڵگری جینی ئاڕ ١ ئەی ١نن ٢. ئێران و هینسدتان ڕێژەی ١٠-١٦٪ هەڵگرن ٣. ئەناتۆلیا ڕێژەی ١٥٪ هەڵگرن ٤. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ٧-١٣٪ هەڵگرن ٢ ٥. دوورگەی عەرەبی ٢-١٠ هەڵگرن


وەک لە توێژینەوەی ساڵی ٢٠١١ی کلیۆسۆڤ و ڕۆزانسکییدا هاتووە، ڕەچەڵەکی قەوقازی ٥٨٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەرکەوتووە. بەرە بەرە بۆ هاپلۆگروپی وردتر دابەشبوون و بەرەو ڕۆژئاوا، باشوور و ڕۆژهەڵات، کۆچیان کردووە. هاپلۆگروپی (ئێن ئۆ پی) بەشێک لەوان بوون و بەر لە ٤٨٠٠٠ ساڵ دەرکەوتوون و بەرەو باشوور بۆ سیبیریا و دەورووبەری، ڕۆیشتوون. هاپلۆگروپی  پی ٣٨٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە سیبیریا، دەرکەوتوون و لەوانەوە هاپلۆگروپی ئاڕ دەرکەوتووە، دواتریش لەوانەوە لە نێوان ٣٠٠٠٠ تا ٢٦٠٠٠ ساڵ،  ئاڕ ١ دەرکەوتووە. دواتریش بەر لە ٢٠٠٠٠ساڵ لەمەوبەر  ئاڕ ١ ئەی ١ دەرکەوتووە. دەکرێ کاتی دەرکەوتنی هاپلۆتایپەکان لە زنجیرەی زانیارییەکانی ئاڕ ١ی بنکەی زانیاریی جینەکان، دابڕێژرێتەوە


لە ٦٧ نیشانەی جینەکانی زێت ٢٨٠, ئێم ٤٥٨و ئێڵ ٣٤٢.٢  نموونەی دوو هاپلۆگروپی هیندستان لە یەکیان ٢٤ و لەوی دیکەیان ٢١ بازی جین ناسرایەوە. ئەو بازانە لە نێوان ٢٩٢ تا ٣٤٠ نەوەدا ڕوویانداوە، واتا نزیکەی ٧٣٠٠ ±١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر. ئەوانەی گەیشتوونەتە هیندستان لە جیندا لە دانیشتووانی ڕووسیا، پۆڵاند، بیلاروس و ئۆکراین نزیکن. بە گەڕانەوە بۆ بەراوردکردنی هیندستانییەکان لەگەڵ ڕۆژئاوای ئەوروپا (هەڵگرانی جینی  ئاڕ ١ بی ١ ئەی ٢)، دەبینین بەر لە نزیکەی ١٥٠٠٠ساڵ هەموویان باپیرەیان یەک بووە. بەڵام هەڵگرانی جینی R1b1a2 ئاریایی نەبوون و ئەوان نەبوون، گەیشتوونەتە هیندستان. ئەگەر زۆرە ئەو کاتە هەڵگرانی جینی ئاڕ ١ بی ١ ئەی ٢ لە ناوەڕاستی ئەوروپا بووبن و بە زمانی هیندۆ-ئەوروپی نەدوابن


وەک لە سەرەوە باسکرا، زانیارییەکانی پشکنینی  دە ئێن ئەی بۆ هەڵگرانی جینی  ئاڕ ١ ئەی ١ دەریدەخات بەر لە ٩٠٠٠ ساڵ بە ئەناتۆلیادا تێپەڕبوون. کۆنترین بەڵگەی زمان لە ئەناتۆلیا، کە زمانناسان بۆ ٩٤٠٠ تا ٩٦٠٠ تا ١٠١٠٠ ساڵ لەمەوبەری دەگەڕێننەوە، تەواو لەگەڵ ئەنجامەکانی پشکنینی جینی  ئاڕ ١ ئەی ١ ، جووتن. هەڵگرانی جینی  ئاڕ ١ ئەی ١دوای ئەوەی بە شەپۆلێکی دیکە دەگەنەوە سیبیریا لە ساڵانی نێوان ٤٦٠٠-٤٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر بە شێوەیەکی ڕێکخراوی سەرباز ئاسا بەرەو باشوور و باشووری ڕۆژئاوا (ئەناتۆلیا، میتانی، باشووری ئۆراڵ، ئێران، هیند و باشووری سیبیریا)، ڕەوت دەکەن. سەیرە، لە هەموو ئەو ناوچانەدا زمانی هیندۆ-ئەوروپی یان ئاریایی، باوە و باڵادەستە. پێشیان دەڵێن زمانە ئێرانییەکان (هەڵبەت مەبەست وڵاتی ئێرانی ئێستە و زمانی فارسی نییە)


سەرچاوە

http://dx.doi.org/10.4236/aa.2012.21001


بە پێی توێژینەوەی فرە پسپۆریی زانای نەمسایی هەنەر بیشلەر، کۆچی ئاریاییەکان لە نووسینەکانی سۆمەرییەکاندا هاتووە و دەستەواژەی ئومان-مان-دا ئاماژەیە بەو کۆچە سەرباز ئاسایەی لێرەدا کلیۆسۆڤ باسی کردووە. بە ڕای هەنەر بیشلەر، ئاریاییەکان بەر لە ٣٥٠٠ ساڵ بەرەو میسۆپۆتامیا و میتانی هاتوون و ئەوکاتە باپیرە گەورەی ئەوانەی ئێستە خۆیان بە کورد دەزانن و بە زمانی کوردی دەدوێن، لەسەر خاکی خۆیان بوون.


باپیرەی کوردەکان بەر لە کۆچی ئاریاییەکان لە بەرزاییەکانی زاگرۆس و هەردوو تەختاییەکانی ئەنادۆڵ و ڕۆژئاوای دەریای کاسپیان (قەزوین) نیشتەجێ ببوون و لەگەڵ باشوور و باکووری میسۆپۆتامیادا بازرگانی و هاموشۆیان هەبوو. بەڵگە بۆ ئەو بازرگانیکردنە شوێنەوارەکانی بێستانسوور، بانەهیلک، سورێژە، گردی شیخ مارف ١ و ٢، گەنج دارە، شمشارە، بۆسکێن، قەڵاتی سەید ئەحمەدان، گردی ڕۆستەم، گردی دەڵما، گردی تانجەڕۆ، گورگەچیا و تەپە مارانی ... هتد. دۆزراوەکانی هەموو ئەو شوێنەوارانە لە نووسینەکانی پێشووترمدا ببینە.