لە هەردوو شوێنەواری بەناوبانگی گرێ مرازا و گرێ کەچەڵ کۆنترە
لە ڕووماڵێکی ساڵی ٢٠١٤ لە ناوچەی ئورفە (ئێدیسا) ئەو شوێنەوارە دۆزراوەتەوە. دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئورفە و ٥٣ کیلۆمەتر لێیەوە دوورە. هەر وەکو شوێنەوارەکانی دیکەی ئەو ناوچەیە (گرێ مرازا، گرێ کەچەڵ و هەمزان تەپە) دەکەوێتە دەشتی هەرران. دەشتی هەرران بەرەو ڕۆژئاوا تا شاخەکانی تەکتەک، دەکشێ و ٧١٤ مەتر لە ڕووی دەریاوە بەرزە. ئاوی سەر ڕووی زەوی لەو شوێنە کەمە، تا ئێستە دانیشتووانی لادێکان یان ئاوی بارانی زستان و بەهاران کۆدەکەنەوە، یان ئاوی کانییەکان بەکاردەهێنن. لەسەر ڕووی سەرەوەی ئەو گردە، بەردەکان چاڵیان تێدا کراوە، هەیان ١ مەتر پانە و ٨٠ سانتیمەتر قووڵە، هەموو ئەو چاڵانە بەدەستی مرۆڤ دروستکراون، سروشتیی نین
لەوەدەچێ کەلاوەی سوڤان نیشتەجێیەکی کاتیی گرێ کەچەڵ (تورک کردوویەتی بە کاراهان تەپە) بووبێ، چونکە تەنیا ٧ کیلۆمەتر لەوێوە دوورە. هەڵکەوتەی کەلاوەی سوڤان وایە بەسەر هەموو دەشتاییەکانی هەرران دەڕوانێ، گرێ کەچەڵ ئەو سیفەتەی نییە، بەڵام دەڕوانێتە تاکە ڕێی هاتووچوون بۆ چیاکانی تەکتەک. شوێنی هەردوو شوێنەوارەکە وایە بەئاسانی تەڵەی تێدا بۆ ڕاوکردن، داندراوەتەوە
ڕووبەری کەلاوەی سۆڤان نزیکەی ٧٥٠٠ مەتر دووجایە، نزیکەی ٩٠ بە ٨٥ مەتر دەبێ. زۆربەی شوێنەوارەکە لەسەر گردێکی بەردینە. گەڕانەکان لە ڕووی سەرەوەی شوێنەوارەکە بەشی سەرەوەی چەندان بەردی شێو پیتی تی ئینگلیزی تەنیا بەشی سەرەوەیان دیاربوو، بەردە شووشە، ئامرازی دەرخست. ،بەڵام ئامرازی بەردی دیکە بە تەواوی شوێنەوارەکەدا بڵاوبووەوە، بە جۆرێک هەر مەتر دووجایەک ٣٠ دانەی تێدا بوو. ٧٤٪ی ئەوانە سەرە تیر و سەرە ڕم بوون. نزیکترین سەرچاوەی بازلت (ئامرازەکانی لێ دروست دەکرێ) تەنیا ١٠ کیلۆمەتر لە کەلاوەی سوڤان، دوورە. بەشێکی لەلایەن تاڵانچیانی شوێنەوار تێکدراوە و هەندی بەردی شێوە پیتی تی ئینگلیزی شکاون
لەبەرئەوەی شوێنەوارەکە بۆ سەردەمی بەر لە دەرکەوتنی گڵسازیی دەگەڕێتەوە، بۆیە لە بەشی سەرەوەدا، جگە لە ئامرازە بەردەکان شتێکی وای لێ نەدۆزراوەتەوە. بەپێی ئەنجامی ڕووماڵی ئامێرەکانی جیۆفیزیک بێت، خانوو و پێکهاتەکان زۆر بە باشیی ماون. چەندان بەردی شێوە پیتی تی ئینگلیزی وەکو ئەوانەی گرێ مرازان و گرێ کەچەڵ بە پێوە داندراون، یان کەوتوون لە تەواوی شوێنەوارەکە دەبیندرێن. ٢٠ تا ٣٠ سانتیمەتریان لەسەرەوە دیارە و هەریەکەیان بە دووری مەتر و نیو تا ٢ مەتر لەوی دیکە ڕیزکراوە. ئەوەی لە ڕووی سەرەوەوە دیارە، ١٤ بەردی لەو جۆرە بوون. ئەستوورییان ٢٠ بۆ ٢٥ سانتیمەترە و پانیش لە نێوان ٤٠ بۆ ٥٠ سانتیمەترە. یەکێکیان وێنەی پەنجەی مرۆڤی لەسەرە و لە پشتەوە وەکو پشتێنێک بۆی دروستکراوە
گەڕانی شوێنەوارناسیی لە نێوان ٢٠١٧ تا ٢٠١٩ لەلایەن تورکیاوە کراوە. بە پێی دابەشبوونی بەردەکان لەسەر ڕووی شوێنەوارەکە، وا دیارە ئەو دیوارەی ئەو بەردانەی تێدایە شێوەیەکی خڕی هەیە، وەکو یەکێک لە پێکهاتەکانی گرێ مرازایە بەڵام دوو ئەوەندەی ئەو گەورەیە، تیرەکەی نزیکەی ٢٠ مەترە. لە ناو ئەو دیوارە بازنەییەدا جەندین پێكهاتەی لاکێشە و جوارگۆشە لە ئامێرەکانی جیۆفیزیک دیارن. دوای کۆرۆنا لە ساڵی ٢٠٢٢ دیسان گەڕانی زیاتر کراوە و شوێنەوارناسان گەیشتنە بەڵگەی تەواو و دەرکەوت کەلاوەی سوڤان نیشتەجێی چاخی بەردینی نوێ بووە، ڕەنگە لە نێوان ١٢٠٠٠ بۆ ١١٥٠٠ ساڵ بەر لە زایین نیشتەجێ بووە
هەڵکۆڵینەکانی ٢٠١٧ و ٢٠١٩ لەلایەن پەیمانگای چیبا تەکنۆلۆجی ژاپۆن و زانکۆی تۆکیۆی ژاپۆن بە هەماهەنگی لەگەڵ مۆزەخانەی ئورفە، چەندین خانووی شێوە لاکێشەی دۆزییەوە هەندێکیان ٢ بەردی شێوە پیتی تی ئینگلیزی لە ناویاندا بە پێوە داندرابوون. لەگەڵیاندا متومورووی بەرد، تەورەبەرد و پەیکەرێکی لەبەر داتاشراو لە شێوەی مرۆڤ دەچێ و زۆربەیان لە تەکنیک و شێوەدا لەوانەی گرێ مرازا نزیکن، دۆزرانەوە. بەڵام تا ئامادەکردنی سەرچاوەکان، بە تەکنیکی کاربۆن ١٤ و توێژینەوەی وورد لەسەر تەکنیکی درستکردنی ئامرازە بەردەکان و سەرچاوەیان نەبووە. بەڵام ئەوانە هەموو لە ڕێگان و توێژەران پێیانەوە سەرقاڵن
لە گەڕانی سەر ڕووی زەوی لەلایەن تیمەکەی ژاپۆن، تەنیا لە ماوەی ٣ ڕۆژدا سەروو ٢٨٠٠ ئامرازی بەردیان دۆزییەوە، لە ناویاندا چەن موروویەکی بەرد بوون. ئەوەی تێبینی کرا، ئەو بەردانە لە دوو سەردەمی جیاوازدا دروستکراون. بەشێکیان ئاویزەیین، یەک لایان تیژ کراوە، هەیانە تەنیا ٣ سانتیمەترن و یەکلایان تیژ کراوە. لەبەرئەوەی مۆڵەتی گەڕان کەمتر لە دوو هەفتەیان درابوویە. بۆیە تیمەکە تەنیا ئەو چاڵانەیان هەڵکەندەوە، پێشتر تیمە تورکەکان تێیدا گەڕابوون. لە چاڵی کەی ١٣ دوو ژوور دۆزرانەوە. ژوورەکان دروستکراون و دوایی یان نۆژەن کراونەتەوە، یان دووبارە دروستکراونەتەوە
لە ژوورەکەی باشووردا ئێسقانی ئاژەڵان، خوڵووز، ئێسقانی سووتاو دۆزرانەوە، ئەوانە لە ئاییندەدا بە کاربۆن ١٤ تەمەنیان دیاریدەکرێت. لەو ژوورەدا بڕێکی دیکەی ئامرازە بەردەکان لەوانەی پێیان دەڵین بیبلۆس و ناڤیفۆرم، بەردەکوتە و هەمەجۆرەی مورووی بەرد، دۆزرانەوە. لەساڵانی داهاتوودا، گەڕانەکان بەردەوام دەبن
سەرچاوە
https://www.academia.edu/33584928/A_small_scale_cult_centre_in_Southeast_Turkey_Harbetsuvan_Tepesi
https://www.youtube.com/watch?v=WoqMj8VvBpo