مێژووی مرۆڤایەتیی بە زۆر هەوراز و نشێودا تێپەڕیوە. هەندێکیان ئێمەیان بە ئاقاری یەکلاکەرەوەدا بردووە و شێوەی ئێستای مرۆڤیان بەرهەم هێناوە. هەندێ لەو گۆڕانکارییانە هێندە سەرنج راکێشن، تا پشکنینی دی ئێن ئەی نەهاتە بەردەست نەدەزانرا ئەو گۆڕانکارییەنە لە چییەوە سەرچاوەیان گرتووە
لە سیفاتی هەرە دیاری ژیانی مرۆڤ ئەوەیە، مرۆڤ بوونەوەرێکی زۆر کۆمەڵایەتییە، لەوانەیە ئەوە هۆکارێکی گرنگی پێشکەوتنی مرۆڤ بووبێت، شان بە شان و لەگەڵ یەکدا رووبەرووی کێشەکانیان بوونەتەوە و لە دژی ئاژەڵان خۆیان پاراستووە. بۆیە رەنگە ژیانی مرۆڤ بە کۆمەڵ بۆ چەند هەزار ساڵێک ئەگەر ملیۆن نەبێت، بگەڕێتەوە. دیار نییە چۆن و کەی مرۆڤ هۆشی پەیدا کردووە، هۆشی ئەوەی بزانێ خۆی هەیە، ئەوەی بە عەرەبی پێی دەڵێن (وعي). لەگەڵ هۆش پەیدا کردن و گەشەکردنی ميشک، هەر لە باپیرە گەورەکانی مرۆڤەوە تا دەگاتە ئاژەڵەکانی دیکەش، هەموویان لەوانەیە وەکو مرۆڤ هۆشی هەبوونی خۆیان هەبێت، ئەو پێویستییانەی دەبێ لە مێشکدا هەبێت بۆ هۆشمەندی واتا هۆشی خۆ هەبوون، لە مێشکی زۆربەی ئەژەڵەکاندا هەیە. بۆیە لەوانەیە ئەوە تایبەتمانیی مرۆڤ نەبێت. بۆ نموونە دۆلفین تەواو وەکو مرۆڤ هۆشی لە خۆی هەیە
ئەگەر مرۆڤ ئاوا بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی بووبێت و تا ئێستاش هەر وا مابێت، ئەوا سیکۆلۆژیای مرۆڤ دەمێکە گەشەی کردووە و پێویستیی بە ژیانی بە کۆمەڵ هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا تەنیایی و دووربوون لە کۆمەڵ کێشە و گرفتی دروست کردووە. لێرەدا کاتێک پێویست بووە جینەکانی مرۆڤ بازیان دروست کردووە تا ئەو گرفتە و کاریگەرییەکانی کەم بکاتەوە. ئەو بازدانەی جینی ئۆ سی ئەی ٢ وای کردووە ماددەی میلانین کەمتر دروست بکرێت و چاوی مرۆڤ شین ببێت، ئەو بازە لە پیاوێک دۆزراوەتەوە کە بەر لە ٧ هەزار ساڵ ژیاوە، لە ساڵی ٢٠١٤ تیمێکی زانکۆی کوینزلاند توێژینەوەیەکی زانستییان لەسەر ئەو ئێسک و پرووسکانەی ئەشکەوتێکی رۆژئاوای ئیسپانیا کرد، پشکنینەکانی دی ئێن ئەی وای دەردەخەن، ئەو پیاوە پێستی سپی نەبووە و موو٩ رەشیش بووە، بەڵام چاوی شین بووە. فەرموو سەرچاوەکە ببینن
https://www.abc.net.au/science/articles/2015/09/04/4294967.htm
لەوانەشە ئەو پیاوەی ئیسپانیا بەر لە کۆچ کردنی لە ناوچەی قەوقازەوە بۆ ئەوێ باب و باپیرانی ئەو بازەیان لە جیناکانیاندا کردبێت، بەڵام تا ئێستا هیچ لەو کۆنتر نەدۆزراوەتەوە بیسەلمێنێ چاوی شین بەر لەوە هەبووبێت
سەیر لەوەدایە، گۆڕینی رەنگی چاو بۆ ئەوە بووە مرۆڤ زۆرترین کات ئاسمان شین ببینێت، وەک دەرەچەیەک لە تاریکی و تەنیایی، بۆ خۆ بەدوورگرتن لە گرفتی سایکۆلۆژی ئەو گۆڕانکارییەی لە رەنگی چاویدا کردووە. مرۆڤە چاو شینەکان لە هەر شوێنێکی جیهان بن، هەمان باپیرە گەورەیان هەیە، ئەو کاتە لە ئیسپانیای ئێستا ژیاوە. وا دیارە مرۆڤە چاو شینەکان ئاسمان بە جۆرێکی دیکەی شین ببینن، ئەوە یارمەتییان دەدات رۆژ درێژتر دیاربێت، تاریکیش کەمتر. کاتێک بابەتەکە لەگەڵ تاریکیی گرێ دەدرێت، واتای ئەوە دەگەیەنێت، کە لەوانەیە مرۆڤی ئەو کاتە زیاتر بە رۆژ لەگەڵ یەک بووبن، شەوانە کەمتر تێکەڵی یەکتر بوون.