جینەکانی سەرەتای چاخی بەردینی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی نیمچە کەوانۆکەی بە پیت

کۆنترین بەڵگەکانی زەوی کێڵان و دانەوێڵە هەڵگرتن لە نیمچەکەوانۆکەی بە پیت (لە لێڤانتەوە بە ئەناتۆلیادا دی تا دەگاتە میسۆپۆتامیای باکوور و دەگاتە چیاکانی زاگرۆس لە نیوان ئێران و عێراق). لەوێوە کشتوکاڵ بە ئەناتۆلیا، ئەوروپادا، باشووری ئاسیا، بەشێکی نیمچە دوورگەی عەرەبی و باکووری ئافریقادا بڵاوبووەتەوە. بەڵام ئایا کشتوکاڵ لە تاکە خاڵێکەوە دەرکەوتووە یان لە چەند شوێنی جیاجیای نیمچە کەوانۆکەی باکوور دەرکەوتووە، دیار نییە. بە هەمان شێوە، دیارنییە ئەوانەی کشتوکاڵیان کردووە لە ڕووی لێکچوونی جینەکانیانەوە، چەند لەیەک نزیک بوون


توێژینەوەی جینناسیی چەند ساڵی ڕابردوو دەریدەخەن باب و باپیرانی جووتیارەکانی ئەوروپا ئەوانەن لە نێوان ٦٥٠٠ تا ٦٠٠٠ ساڵ پێش زایین لە دەورووبەری دەریای ئیجە بوون، بەڵام دیار نییە ئەگەر ئەوان پێکهاتەی سەرەکیی کۆمەڵگەی کشتوکاڵیی ئەوکاتەی نیمچە کەوانۆکەی بە پیت، بووبن. بۆ ئەم توێژینەوەیە نموونەی جینی مرۆڤی کۆنمان پشکنی، لەوانە جینی ئەو پەیکەرە ئێسقانەی لە ئەشکەوتی وێزمە نزیک کرماشان دۆزرایەوە و تەمەنی بۆساڵانی ٧٤٥٥ بۆ ٧٠٨٢ دەگەڕیتەوە. نموونەیەکی دیکە لە شوێنەواری تەپەی عەبدول حوسێن کە تەمەنی ١٠هەزار ساڵ کۆنە و لە کۆنترین ئێسقانەکانی چاخی بەردیینی نوێیە لە جیهاندا


سەرەڕای نەبوونی بەڵگەی کشتوکاڵیی، بەڵام پشکنینی ڕیژەی توخمی کاربۆن ١٣ بۆ کاربۆن ١٢ و نایتۆجین ١٤ بۆ نایترۆجین ١٥ لە کۆلاجینی ئێسقانەکانی پەیکەرەکەی ئەشکەوتی وێزمە دەریدەخەن ئەو مرۆڤە کشتوکاڵی کردووە. ئەو ڕێژە و پشکنینانە لەگەڵ ئێسقانی ئەوەی تەپەی عەبدول حوسێن، زۆر لەیەک دەچن. خواردنی هەردووکیان دانەوێڵەی چاندراو (گەنم و جۆ) بووە، نەک پرۆتینی گۆشتی ئاژەڵان. نموونەی هەردوو ئێسقان کاربۆن ١٣یان تێدا کەم بووەتەوە، هەروەکو ئێسقانی ئاژەڵانی ماڵیی و کێوی ئێستەی هەمان ناوچەن، لەبەر خواردنی گژوگیا و ڕووەک توخمی کاربۆن ١٣یان کەم دەبێ. دوو نموونەی دیکە هەبوون هەمان پشکنینیان بۆ کرا، ئەوان زۆرتر لە خەلکی ئێستەی ئەفگانستان و پاکستان نزیک بوون وەک لە جووتیارەکانی ئەوروپا. بەڵم هەر ٤ نموونە لە ناو خۆیاندا لەیەک دەچن. هەرچی پشکنینی جۆری (درێژەی لێکچوونی زایگۆت- بە ئینگلیزی ئاڕ ئۆ ئێچ) نموونەکەی ئەشکەوتی وێزمە دەریدەخات لەگەڵ دانیشتووانی چاخی بەردینی نوێی نزیک دەریای ئیجە و خەڵکی ئێستەی ئەوروپا زۆر نزیکن. ئەو کەسە، لە کۆمەڵێکی گەورەی هەڵگری هاپلۆگروپی جیاجیا، دەرکەوتووە. بە پێچەوانەی ئەو دوو کەسەی لە گورجستان و لۆکسمبۆرگ دۆزرابوونەوە. لە شیوازێکی دیکەی پشکنینی زایگۆت بۆ دۆزینەوەی نزیکیی لە کەسانی دیکەی سەردەمی خۆی، بۆمان دەرکەوت ئەو کەسەی ئەشکەوتی وێزمە لە کەسانی ئیستە نزیکترە وەک لەوانەی ئەو سەردەمە


مەودای پێکهاتەی جینەکانی کۆمەڵگەکانی کشتوکاڵی ڕۆژئاوای ئاسیا کاریگەریی زۆر پڕ بایەخی لەسەر بنەچەی کشتوکاڵ هەیە. پێکهاتەی چڕی هەمان جینە هاوشێوەکان لە کۆمەڵگە بچووکەکاندا واتای دەرکەوتنی کشتوکاڵ لە چەند شوێنێکی جیاجیادا دەدات. پێکهاتەی کەم چڕیش واتای دەرکەوتنی کشتوکاڵ لە یەک شوێن و دواتر بڵاوبوونەوەی، دەدات. لە باری دووەمدا جینەکان لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کشتوکاڵ دەگوازرێنەوە، کۆمەڵە جووتیارەکان کۆچ دەکەن و جینی کۆمەڵەی یەکەم لەگەڵ خۆیاندا بڵاودەکەنەوە. پەیکەرەکانی لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس دۆزراونەتەوە نزیکیی لەگەڵ کۆمەلە راوچییەکانی قەوقاز نیسان دەدەن. بەڵام ئەوانەی نزیک دەریای ئیجە، لە کۆمەڵە ڕاوچییەکانی ئەوروپا، نزیکن


شیکاریی ووردی نێوان دۆزراوەکانی زاگرۆس لەگەڵ ئەوانەی دەریای ئیجە و ئەناتۆلیا، نیشانی دەدەن ئەوانەی لە ئەناتۆلیا ژیاون نەوەی تێکەڵەی کۆمەڵە ڕاوچییەکان و دانیشتووانی چاخی بەردینی نوێ لە زاگرۆس، نین. بەو پێیە، ئەوانەی لە ئەناتۆلیا ژیاون لە باوانێکی جیای باوانی ئەوانەی زاگرۆس بوون. هەرچەندەجینی  کۆمەڵە ڕاوچییەکانی قەوقاز نزیکترین خزمی جینی دۆزراوەکانی زاگرۆسن، بەڵام لە هەمان کاتدا، باوانی دووریان لەگەڵ کۆمەڵە راوچییەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئەوروپا و سکاندەناڤییەکان، یەکن. کەواتە ئەوانەی ئەوروپا نەوەی ئەوانەی زاگرۆس نەبوون


ئەنجامەکان پێمان دەڵێن هێڵی مرۆڤی دێرینی زاگرۆس، جووتیارانی ئەناتۆلیا و ئەوروپا و کۆمەڵە ڕاوچییەکانی ئەوروپا بەر لە چاخی بەردیینی نوێ، لەیەک جیا بوونەتەوە. ئەو جیابوونەوەی جووتیارانی ئەناتۆلیا و ئەوروپا بەر لە ٣٣ تا ٣٩ هەزار ساڵ بەر لە زایین بووە. بەڵام لەگەڵ مرۆڤەکەی وێزمە و تەپەی عەبدول حوسێن لە نێوان ٤٦ تا ٧٧ هەزار ساڵ بەر لە زایین بووە. کۆمەڵە ڕاوچییەکانی ئەوروپایش بە ڕێژەی ١٠ تا ٢٠٪ تێکەڵ بە کۆمەڵگە کشتوکاڵسازەکانی ئەوروپا بوون


لە پێوانەی دیکەی نزیکیی مرۆڤەکەی ئەشکەوتی وێزمە، دەرکەوت ئێرانییە زەردەشتییەکانی ئێستە نزیکترین کۆمەڵە مرۆڤی ئەون. ئینجا فارسەکان،  بلووچ، براهوی (لە پاکستان و ئەفگانستان دەژین). کالاش لە پاکستان و خەڵکی گورجستان. ئەگەر زۆرە ئەو مرۆڤەی ئەشکەوتی وێزمە چاوی قاوەیی، تا ڕاددەیەک ئەسمەر پێست و قژ ڕەش بووە


لەگەڵ دەرکەوتنی کشتوکاڵ و ماڵییکردنی چەندین جۆری ڕووەک، جیاوازیی لە نێوانیاندا دەرکەوت، بە تایبەتی لە دانەویڵەکاندا. تاکە یەک چەقی ماڵییکردن نەبووە. کلیلی بەڵگە هەرەکۆنەکانی زەوی کێڵان و بەڕێوەبردنی مێگەلی بزن لە نێوان ٨ بۆ ١٠ هەزار ساڵ بەر لە زایین، بۆ بەرزاییەکانی زاگرۆس دەگەرێتەوە. ئەوان لەگەڵ نیشتەجێیەکانی رۆژئاوای باکووری ئەناتۆلی و ئەوروپا زۆر لەیەک نزیک نین. مۆچەکان بەرەو ئەوروپا بۆ بەرزاییەکای زاگرۆسمان ناگەڕێنیتەوە. پێدەچێ کۆمەڵەکانی ئاسیا لە زاگرۆسەوە

کۆچیان کردبێ لەگەل خۆیاندا زمان و کشتوکاڵیان بەوێدا بڵاوکردبێتەوە


سەرچاوە

https://www.researchgate.net/publication/305329945


توێژینەوەکە دۆزراوەکەی ئەشکەوتی وێزمەی لەگەڵ هەموو گەلانی ناوچەکە تا دەگاتە هیند و گورجستان بەراورد کردووە بەڵام کوردەکان هەر لە تەنیشت ئەو ئەشکەوتە دەژین، لەگەڵ ئەواندا بەراوردی نەکردووە، سەبارەت بەوە نامەیەکی ئەلکترۆنیم بۆ سێ کەسیان نارد. وەڵامیان نەبووە