ئۆتیزم

هەرچەندە ئۆتیزم نەخۆشییە، بەڵام هەندێ کەس بۆیان دەبێتە بەهرە ، کارکردنی مێشک وایە، هەرچییەک لەدەست دەدات لە بری ئەو لە بوارێکی دیکەدا دەگەشێتەوە، بەجۆرێک سەرت لێ دەسووڕێ. توشبووی ئۆتیزم لە پێوەندی کردن بە دەورووبەر، خۆی بە دوور دەگرێ، حەز بە تێکەڵ بوون و گفتوگۆی کۆمەڵایەتی ناکات، زۆریشیان هەیە تەواو گۆشەگیر دەبن


تا چەند دەیەیەک پێش ئێستا، ئۆتیزم هەر بە جۆرێک لە نەخۆشییەکانی مێشک یان گێلیی دادەنرا، گێلیی لە ناو خەڵکدا بە ریژەی ١٪ هەیە، بەڵام لە تووشبووانی ئۆتیزمدا دەگاتە ٤٠٪، هەرچەندە نەخۆشیی گێلیی زیاتر لە یەک هۆی بۆ ماوەیی هەیە، بەڵام لە ئۆتیزمدا ئەگەرەکە بەرزترە. لەگەڵ ئەوەشدا، پێوەندیی لە نێوان ئۆتیزم و زیرەکییدا هەتا دێ زیاتر دەردەکەوێ. لە ٢٠١٥ زانکۆی کامبریج توێژینەوەی لەسەر نیو ملیۆن کەس کرد، ئەنجامەکانیشی سەرنج ڕاکێشن، دەرکەوت ریژەی ئۆتیزم لە ناو ئەوانەی لە بوارەکانی زاست، ئەندازیاریی، تەکنۆلۆژیا و بیرکاریی، بە واتایەکی دیکە، ئەوانەی توانای مێشکی زۆریان دەوێ، بەرزە. لە توێژینەوەیەکی دیکەی هاوشێوەدا پەردە لەسەر زانیاریی دیکە لەبرا، ئەمجارە ئەنجامەکان لەوەش سەیرتر بوون، ئەو خێزانانەی ئۆتیزمیان لە ناودا بڵاوە، کەسی گەلێک زرنگی (عبقری) زیاتریان هەیە


زۆربەی ناوەندە تەندروستیی و پریشکییەکان دەڵێن هۆی تووشبوون بە ئۆتیزم لە ناو جیەناکانە، چەند جینێک لەو نەخۆشییە بەرپرسن. جینەکان بە بەردەوام گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، ئەو گۆڕانکارییە بەشیکە لە پرۆسەی پێشکەوتنی زیندەوەرەکان، تا ئێستاش ئەو گۆڕانکارییانە هەر بەردەوامن و هەر واش دەمێننەوە، گۆڕانکاریی لە جینەکاندا پێی دەڵێن (باز)، واتا بازێک دەدات بەسەر هەندێ سیفاتدا، کە پێستر نەبوون، مەرج نییە ئەو بازدانە هەردەم بەرەو باشیی بێت، هەندێ جار نەخۆشیی دەخاتەوە، بۆیە پاش چەندین نەوە ئەو بازە خراپانە وردە وردە کەم دەبنەوە و لەناو دەچن. زۆر نەخۆشیی دەبیستین تێیدا باسی بۆ ماوەیی تێدا دەکرێت، هەموو ئەوانە بە بازی ئەو جینانەوە بەندن


هۆی دیکەش هەن زۆر یا کەم کاریگەرییان لەسەر تووشبوونی منداڵ بە ئۆتیزم هەیە، لەوانە تەمەنی باوانەکان، جیاوازی زۆری تەمەنی منداڵەکان، واتا باوان درەنگ درەنگ منداڵیان ببێت و لەدایک بوون لە دۆخی نا سروشتیدا. بە شیوەیەکی گشتیی کوڕان چوار ئەوەندەی کچان زیتار تووشی ئۆتیزم دەبن. پسپۆران کاریگەریی ئەو هۆیانە بۆ چەند هۆکارێکی دیکە دەگەڕیننەوە، لەبەرئەوەی مێشک ئەندامێکی یەکجار زۆر ئاڵۆزە و تا ئێستا مرۆڤ ناتوانێ لە تەواوی کارکردنی تێبگات، بۆیە هەندی توێژینەوە دەڵێن چۆنییەتی پێوەندی کردنی خانەکانی مێشک لە ناو خۆیان و پێوەندی نێوان بەشاکانی مێشک لەگەڵ یەکدی هۆکاری زۆر بە‌هێزن بۆ ئۆتیزم. ئاڵۆزی کاتی منداڵ بوون و ئەوەی لەچەند رۆژی یەکەمی ژیانی منداڵەکە روودەدات رۆڵیان هەیە


هەندێ نموونەی ئەوانەی ئۆتیزمیان هەبووە و زۆر بەهرەمەند بوون

١. چارلس داروین، گومانی تێدا نییە، داروین لە زانا هەرە بەناوبانگەکانی مرۆڤایەتییە، راو بۆچوونەکانی هەموو زانستیی هەژاند و بەرەو ئاقاری راستیی توێژینەوە و وردبوونەوە لە دەورووبەری، بردین

٢. ئاینشتاین ئۆتیزمی هەبووە، لە خوێندن و پێوەندی کۆمەڵایەتی خۆیدا هەردەم سەرزەنشت کراوە، کەچی روانگەی نوێی بە زانست بەخشی و بیردۆزی ریژەیی سەلماندی چەند کارامە و لێهاتوو بووە

٣. بۆبی فیشەر، گەنجترین پاڵەوانی شەترەنجە لە مێژووی ئەو یارییەدا، لە تەمەنی ٢٩ ساڵیدا بووە پاڵەوانی جیهان

٤. تێمپڵ گراندن، زانای ئاژەڵداریی، بۆچوون و تێگەیشتنی ئەو زانایە لە ئاژەڵدارییدا، شۆڕشی لەو بوارەدا بەرپا کرد

٥. ستیڤ جۆبس، دامەزرێنەری ئەپڵ

٦. مۆزارت، بلیمەتی مۆسیقای کلاسیک

٧. ئیسحاق نیوتن، دانەری سێ یاسای کۆڵەکە بۆ فیزیای کلاسیک و جووڵەی تەنەکان لە گەردووندا

٨. نیکۆڵا تێسلا، داهێنەری کارەبای ئێستامان (هەرچەندە بە شان و باڵی  ئەدیسۆن هەڵدەگوترێ، بەڵام وا نییە)، داهێنەری بگۆڕی کارەبا، ماتۆرەکانی کارەبا بە هەموو جۆرەکان

٩. مایکڵ ئەنجیلۆ، هونەرمەند، پەیکەرتاش، وێنەکێش، ئەندازیار و شاعیر

١٠. کیم پیک، ئەوەیان زانا نەبوو، هونەرمەندیش نەبوو. کیم بە هەر چاوێکی لایەکی پەڕەی کتیبی دەخوێندەوە، لە یەک کاتدا  دوو پەڕ،تەماشای فلیمی (پیاوی باران) بکە لەسەر ژیانی ئەوە. کیم لە کۆمپانیایەک کاری دەکرد، هەفتانە تەنیا چەند کاتژمێرێک ئیشی دەکرد و هەموو ئیشی خۆی هەر بە مێشک تەواو دەکرد، کاتێک لەوێ نەما، کۆمپیوتەرێک و سێ کەس ئینجا توانییان کارەکانی ئەو بکەن


لە لینکی خوارەوەدا، ڕێژەی ئۆتیزم لە وڵاتاندا ببینە، سەنج راکێشە

https://worldpopulationreview.com/.../autism-rates-by...